مووشەکی فەتاح لە ئێرانەوە بۆ رژێمی سەهیۆنی: کۆنترۆڵی تەواوی ئاسمانیمان هەیە

پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە راگەیێندراوێکدا مووشەکە پێشکەوتووەکانی فەتاحی وەک دەسپێکی کۆتایی سیستەمی بەرگری ئەفسانەیی سوپای رژێمی و سەرلێشێواوی سەهیۆنییەکان وەسف کرد.
پێوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا هاوکات لەگەڵ شەپۆلی یازدەهەمی ئۆپڕاسیۆنی وەعدەی سادیق ٣، مووشەکە پێشکەوتووەکانی فەتاحی پێشان دا.
لە دەقی راگەیەندراوی ژمارە ١٠ی سوپا هاتووە:
"بسم الله الرحمن رحیم
فَإِذَا لَقِیتُمُ الَّذِینَ کَفَرُوا فَضَرْبَ الرِّقَابِ
گەلی قارەمانی ئێران!
شەپۆلی یازدەهەمی ئۆپراسیۆنی وەعدەی سادیق ٣ بە بەکارهێنانی مووشەکی پێشکەوتووی فەتاح، دەسپێکی کۆتایی سیستەمی بەرگری ئەفسانەیی ئەرتەشی ئیسرائیل و سەرلێشێواوی سەهیۆنیەکان لە ئێوە، فەرماندەکان و هێزەکانی سپا پیرۆز بێت.
مووشەکە بەتواناکانی فەتاح ئەمشەو بە پەڕینەوە لە قەڵغانی بەرگری مووشەکی، حەشارگەی سەهیۆنییەکانی هەژاند و پەیامی توانایی ئێرانی بۆ هاوپەیمانە شەڕخوازەکانی تەلئەبیب کە خەیاڵی پووچ دەکەن، گواستەوە.
ئەو هێرشە نیشانی دا کە ئەمشەو ئێمە کۆنترۆڵی ئیسرائیلمان بە دەستەوەیە وخەڵکەکەی بەتواوەتی بێ بەرگری ماونەتەوە.
مَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِیزِ الْحَکِیمِ."
مووشەکی فەتاح چییە؟
مووشەکی هایپەرسۆنیکی "فەتاح" کە لەلایەن هێزەکانی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە پەرەی پێدراوە و لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ بە بەشداری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێران ناسێندرا، بە یەکێک لە پێشکەوتووترین سیستەمی مووشەکی ئێران ناسراوە.
مەودای: ١٤٠٠ کیلۆمەتر.
خێرایی: دەگاتە خێرایی ١٣ تا ١٥ ماک کە دەکاتە نزیکەی ١٦ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، پێش ئەوەی بگاتە ئامانج.
توانای مانۆڕکردن: توانای مانۆڕکردنی هەیە بە ئاراستەی جیاواز، چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوەی بەرگەهەوا.
ناونیشان: هەڵگری سەری جەنگی گۆشەیی بە ماتۆڕ.
نهێنی: دەتوانێت بە سیستەمی ڕاداردا تێپەڕێت بەبێ ئەوەی دەستنیشان بکرێت. کاریگەرە لە بەرامبەر بەرگری ئاسمانی مۆدێرن.
سووتەمەنی: قۆناغی دووەم بە بزوێنەرێکی سووتەمەنی ڕەق کاردەکات کە سیستەمی شمعەی جوڵاوی هەیە.
ئەرکەکەی: بۆ بێلایەنکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی دوژمن، بە تایبەت بۆ تێپەڕاندنی "قوبە ئاسنین"، بەرگری ئاسمانی رژێمی سەهیۆنی داڕێژرابوو.
کاربەدەستانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە مووشەکی فەتاح "کۆتایی قوبە ئاسنین"ـە و ئەم چەکە توانای راگرتنی رژێمی سەهیۆنی لەناو دەبات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا رایگەیاند، هێزەکانی رووسیا دوو شوێنی نیشتەجێبوونیان لە ناوچەی سومی و خارکیڤی ئۆکرانیا کۆنترۆڵکردەوە.
ئایەتولڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکی تەلەفزیۆنیدا بۆ گەلی ئێران وتی، "هەرچەشنە دەستێوەردانێکی سەربازی لەلایەن ئەمریکاوە بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە."
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ڕۆژی سێشەممە لە قەزای حەمیدیە شاری قونەیترەی سوریا لە نزیکەی بەرزاییەکانی جۆلان ژمارەیەکی زۆر خانووی ڕوخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٦٣٧ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٨٨٠ کەس.